AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٩ ١٠:٥٤

بە ڕێزلێنان لە نووسەرەکەی؛

کتێبی شاهنامەی کوردی ڕوونوێنی کرا

کتێبی شاهنامەی کوردی ڕوونوێنی کرا

کتێبی شاهنامەی کوردی ئیسلامی لە نووسینی سیاوەش لوتفی، بە هەوڵی ڕێکخراوی عەسری پەیامی ئیلام ڕوونوێنی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی: کتێبی شانامەی کوردی کارێکی ڕاسپاردەیی نییە کە ئیرشاد ڕایسپاردبێت بەڵکوو بەرهەمێکە کە بە پێی حەزی شاعێر و نووسەرەکەی نووسراوە و بڵاو کراوەتەوە.

لە درێژەی ئەو ڕێوڕەسمە دکتۆر حەبیبوڵڵا مەحموودیان بەرپرسی بڵاوگەی زاگرۆس وەکوو ناوەندی بڵاو کردنەوەی شاهنامەی کوردی ئیلامی، زیندوو بوونی کۆمەڵگای بە زیندوو بوونی شوناس و شوناس خوازی خەڵکەی ئەو کۆمەڵگاوە وەسف کرد.

ناوبراو وتیشی: شاهنامەی کوردی لە درێژایی مێژو لە بیر و سەر زمانی خەڵکی ناوچەی کوردەواری بە شێوەی شەفاهی باو بووە و کاتێکیش لە حەزی بەڕێز لوتفی لە ئەو بارەوە ئاگادار بووینەوە، داوامان لە ناوبراو کرد کە دەست بە نووسینی شاهنامەی کوردی بکات و ئەویش لە سێ ساڵدا نزیک بە 60 هەزار بەیتی وتووەتەوە کە لە سێ بەرگدا لە چاپ دراوە.

News ID 41182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha